هەواڵ
سبه‌ینێ له‌ په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند پرسێكى گرنگى تایبه‌ت به‌ هاوڵاتییانى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
چوار په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق و له‌ لیژنه‌ى دارایی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن،ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر كێشەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چه‌ند پرسێكى گرنگ ئاماده‌كردووه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران (ئەحمەد حاجى ڕەشید، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كردووه‌:لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ڕاپۆرتێكمان ئامادەكردوە سەبارەت بە كێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت و تیایدا چەندین ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان،هەروەك ڕاسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ڕاشیانگه‌یاندووه‌:ئێمە هەر چوارمان تەئكیدمان كردەوە، كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو:وا بڕیاره‌ لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راِپۆرتە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەڕلەمان
748 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 4:08:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ