هەواڵ
چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌بێت
 ئاڕاستە

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتییى و پارتى ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنى یه‌كێتیى له‌ مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و ده‌نگدان به‌ ناوزه‌ندكردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، رایگه‌یاندووه‌ :هه‌ندێك په‌یوه‌ندى تایبه‌ت له‌ نێوان یه‌كێتیى و پارتى هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌مه‌ش كارێكی وایكرد كه‌ یه‌كێتیی هه‌ڵوێستێكی نه‌رمتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بنوێنێت..
ئه‌وه‌شى  بۆده‌نگی ئه‌مریكا خستووه‌ته‌ڕوو :هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ به‌ڵام ئومێد هه‌یه‌ هه‌ردوولا بگه‌نه‌ فۆڕمێك كه‌ بۆ هه‌ردوولا گونجاو بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئومێده‌ له‌ سه‌دا سه‌د نیه‌، به‌ڵام ئومێد هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ كێشه‌كانی نێوان ئه‌م دوو حزبه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌نه‌ ناو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تى هه‌رێم، چونكه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌وێش ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،بابه‌تی به‌شداریكردنى یه‌كێتیى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم بڕاوه‌ته‌وه‌، دوو رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتى، هه‌ردووكی واژۆ كراوه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌ هه‌بێت ئه‌وا له‌سه‌ر كه‌ركوك و به‌غدایه‌، شتێك له‌ ئارادایه‌ به‌ڵام هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی گه‌ڵاڵه‌ نه‌بووه‌.
ڕاشیگه‌یاندوه‌، یه‌كێتیی به‌ دڵنیایی پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكى ده‌وێت، چونكه‌ شه‌ش ئه‌ندامى كه‌ركوكى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كه‌ركوك ده‌كات یه‌كێتییه‌كانن، پارتی ناتوانێت داوای پۆستی پارێزگار بكات، ئه‌مه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ئێمه‌ داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تمان نه‌كردووه‌ و ئه‌وه‌مان بۆ حزبی زۆرینه‌ جێهێشتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ر به‌وجۆره‌ ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كه‌مان كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ زۆرینه‌ بێت..
741 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 3:49:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ