هەواڵ
پیاوێك ژن و كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت
 ئاڕاستە

ژنێكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ژنێكی دیكەش لەگەڵ كوڕەكەیدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا.
سێشەممە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە كە ژنێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵكی ئیلام، بە هۆی کێشەی خێزانییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
روونیشیكردەوە كە ژنەكە ناوی زارا شەریفییە و لە رێی خواردنی دەرمانەوە كۆتایی بە ژیاین خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە پیاوێكی خەڵكی ورمێ بە هۆی كێشەی خێزانییەوە ژنەكەی و كوڕێكی كوشت.
ژنەكە تەمەنی 47 ساڵ و كوڕەكەشی تەمەنی 17 ساڵ بووە و پیاوەكە دوای كوشتنیشیان خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.
3054 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 1:44:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ