هەواڵ
مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل هاوتای به‌غدا ده‌كرێت
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیستمه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
د.سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندوه‌: مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل هاوتای به‌غدا ده‌كرێت، كه‌ به‌سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی (سیستمێكی ئه‌ڵمانی) ده‌ركراوه‌و له‌هه‌موو وڵاتێك كاری پێده‌كرێت، هاووڵاتیانیش پێویستیان به‌ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی نابێت.
ڕاشیگه‌یاندوه‌:له‌ئێَستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كراوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بێته‌ هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی رسومات و باجی گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌دات، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
به‌وته‌ی د.سامی جه‌لال، كۆمپانیاكه‌ ته‌نیا سیستمه‌كه‌ داده‌نێت، كاره‌كانی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ خۆیان ده‌یكه‌ن، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیستمه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌پارێزگاكان سیستمه‌كه‌یان ئاماده‌ بێت و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌دوو مانگ ده‌ستبه‌كار بن.
باسی له‌وه‌شكردوه‌ ،گۆڕینی مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هیچ غه‌رامه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت، ته‌نیا (30) هه‌زار دیناری تێده‌چێت، كه‌ پاره‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه‌ نابێت، به‌ڵكو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت وته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌گۆڕێن، سیستمی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره‌كان پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كرێن، پاشان به‌ به‌غداوه‌، ئه‌و مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌ی لێره‌ ده‌رده‌كرێت له‌عیراقیش كاری پێده‌كرێت، چونكه‌ له‌وێ دۆسێی هه‌یه‌.
27256 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 1:42:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ