هەواڵ
سلێمانی.. پۆلیس 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كات
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 22 تۆمه‌تباری راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12-6-2019 له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌ ، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین 22 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كه‌ به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراون:

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه‌ تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاووڵاتییان كردووه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه‌ تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن له‌هاووڵاتییان‌و پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندوون.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.

- ده‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 11:14:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ