هەواڵ
ئەمریكا به‌ مەرج رێككەوتن لەگەڵ ئێران ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مەرجە 12 خاڵییەكە دەكاتە بنەمای ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ ئێران.

مورگان ئۆرتیگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ تاكە رێگەچارەیە بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی ئێران و ناكۆكییەكانی هەردوو وڵات.


راشیگه‌یاند: ئەو مەرجە 12 خاڵییەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندون دەبێت بكرێنە بنەمای ئەو رێككەوتنە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەو سزا نوێیانەی خراونەتە سەر ئێران، تەواوی كۆمپانیاكانی پترۆ كیمیایی و ئەو لایەنانەش دەگرێتەوە كە پشتگیریی داریی پێشكەشی ئەو كۆمپانیایانە دەكەن.

جەختیشیكردەوە: لەوەی فشارەكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران بەردەوامدەبن، و هیچ ئاسانكارییەك ناكەن بەرامبەر بە سیستمی مووشەكی و ئەتۆمی ئێران.
1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 9:59:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ