هەواڵ
به‌كرێدانى لاته‌نیشتى شه‌قامه‌كان چه‌ند سودێكى گرنگى هه‌یه‌.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ماوه‌یه‌كه‌ شاره‌وانى كه‌لار له‌پاش قیرتاو كردنى شه‌قامه‌كانى ناو بازاڕ به‌شى وه‌ستانى ئۆتۆمبیل(پاركینگ)ى جیا كردووه‌ته‌وه‌ و له‌كاتى وه‌ستانى ئۆتۆمبیلدا پاره‌ له‌ شۆفێران وه‌رده‌گیرێت،سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت:به‌و كاره‌مان چه‌ند سودێكمان گه‌یاندووه‌ به‌ شاره‌كه‌.

پاش ئه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار بڕیاریدا به‌ زیاد كردنى ئاشكرا بۆ وه‌ستاندنى ئۆتۆمبیل له‌ لاته‌نیشتى شه‌قامه‌كانى ناوبازاڕ بۆ هه‌ر كاتژمێر به‌ 500 دینار،ده‌نگدانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ و به‌شێك له‌ هاوڵاتییان به‌ كارێكى سود به‌خش و به‌شێكى تر به‌ كارێكى نه‌گونجاویان ناوبرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ چۆنێتى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:له‌ چه‌ند روویه‌وه‌ سود به‌ شاره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ى كه‌ قه‌ره‌باڵه‌غى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ناهێڵێت و رێكخستنى ئۆتۆمبیله‌،هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنى هه‌لى كاریشه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نج.

له‌باره‌ى دااهاته‌كه‌شیه‌وه‌ وتى:بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌كه‌ به‌كارى ده‌هێنینه‌وزه‌ و له‌ماوه‌ى قه‌یرانى داراییشدا چه‌ندین پرۆژه‌یان جێبه‌جێ كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌ى كه‌ بۆ شاره‌وانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت پاره‌ى بۆ سه‌ىرف كردبێتن.

ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌وه‌شى وت:به‌پێى یاسا رێگپێدراوین و پاش ئه‌وه‌ى دیراسه‌مان بۆ كرد و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار كرده‌وه‌ و بریارمان بۆ ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ له‌ رۆژنامه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ و دواتر زیادكردنى ئاشكرامان بۆ كرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:به‌ بڕى زیاتر له‌ 18 ملیۆن دراوه‌ به‌ هاوڵاتییه‌ك نه‌ك كۆمپانیا كه‌ بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه‌ و له‌كاتى وه‌ستانى ئۆتۆمبیله‌كه‌شدا به‌رپرسیارێتى پاراستنى له‌ ئه‌ستۆى كارمه‌نده‌كاندایه‌، ئه‌م كاره‌ش له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا بوونى هه‌یه‌.
955 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 4:46:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ