هەواڵ
هیچ هێزێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق نامێنێت
 ئاڕاستە

له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌.

گاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند، تا ساڵی داهاتوو هیچ هێزێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق نامێنێت‌و ده‌كشێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنانكردن له‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار سه‌رباز و هێزی ئه‌منی عێراق له‌بنكه‌ی تاجی، له‌ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرددووه‌ وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به‌یه‌كجار سه‌رجه‌م هێزه‌كه‌ی له‌عێراق بكشێنێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ندبوونی به‌ڕێككه‌وتنێكی پێشوو له‌گه‌ڵ عێراق وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ چیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌شوێنی دیكه‌ هاوكار بێت و ئه‌ركه‌كانی له‌عێراق كۆتاییهاتووه‌.
6807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 2:46:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ