هەواڵ
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی شیرینی یەڵدا داخرا
 ئاڕاستە

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی شیرینی یەڵدا دادەخرێت و تەواوی ئەو ماددە خۆراكیانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت و خاوەنی شوێنەكەش روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 2019.6.11 سەردانی كارگەی شیرینی (یەڵدا)ی‌ لە شەقامی مەولەوی كردووە و دەركەوتووە كارگەكە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بە گشتی و تەندروستی بەتایبەت نەبووە ولە راپۆرتەكەدا هاتووە؛ لەكاتی سەردانی لیژنەكەدا دەركەوتووە، لەناو ئەو كاكڵە گوێزه و كونجییەی لەكاتی ئامادەكرنی شیرینیەكاندا بەكاریدەهێنێت بڕێكی زۆر پاشەرۆی قرتێنەرەكان (مشك و جرج)ی تێدابووە.

باس له‌وه‌شكراوه، ئەو كەسانەی لەو كارگەكە كاریان كردوە گرنگییان بە پاك راگرتنی شوێنەكە نەداوە، لەگەڵ بەسەرچوونی مۆڵەتی تەندروستی كاركردن،لە كارگەی شیرنی (یەڵدا)دا دەست بەسەر (15) كیلۆ گرام كونجی، (10) كیلۆگرام شەكر، (5) كیلۆگرام كاكڵه ‌گوێز و (15) كیلۆگرام شیرینی كۆن و خراپ بوو لەگەڵ دوو قوتو تام و ڕەنگ ماوە بەسەرچوودا گیراوه.
هه‌روه‌ها بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی شیرینی یەڵدا دادەخرێت و تەواوی ئەو ماددە خۆراكیانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت و خاوەنی شوێنەكەش روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
1281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 2:13:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ