هەواڵ
په‌یوه‌ندیمان هیچ تۆمه‌ت و پلارو قسه‌ی نابه‌جێ هه‌ڵناگرێت
 ئاڕاستە

پارێزگای هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی نه‌وزاد هادی و ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌دات كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر كه‌ ئاماژه‌ به‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌میانی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا بڵاوبۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، زۆرجار وێنه‌ ده‌ربڕی ڕاستیه‌كان نابێت، چونكه‌ ته‌عبیری گرته‌ی له‌حزه‌یه‌ك ده‌كات و ڕاستییه‌كان وه‌كو خۆی پیشان نادات، كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌حزه‌ی چاونوقاندنێكی ئاسایی وه‌كو خه‌وتن نمایش بكات یان جوڵه‌ی چاو له‌له‌حزه‌یه‌كدا نمایشێكی نادروست پیشانبدات كه‌ وا نه‌بوه‌.
باسی له‌وه‌شكردوه‌،په‌یوه‌ندی نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و كاك نه‌وزاد هادی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌و زۆربه‌ی كاته‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كن و له‌په‌یوه‌ندیدان، هه‌ربۆیه‌ش له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردوه‌، په‌یوه‌ندیان زۆر برایانه‌و قوڵه‌و له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلارو قسه‌ی نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت.
4550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 2:03:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ