ئابوری
بڕى 10 ملیۆن دینار پێشینه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بانكی ڕافیده‌ین شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت .
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بانكی ڕافیده‌یندا هاتووه‌ ، له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه‌ بڕیاردراوه‌ پێشینه‌ی (3، 5، 10) ملیۆن دیناری بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران.

بانكه‌كه‌ ئاشكراشیكردوه: "ئه‌و شێوازه‌ نوێیه‌ی پێدانی پێشینه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی ماسته‌ركارت، له‌ڕێگه‌ی به‌سمه‌وه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و وه‌ك كه‌فیلیش بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌، پێویسته‌ كه‌فیلێك هه‌بێت كه‌ پاڵپشتی له‌دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بكات".

ڕاشیگه‌یاند: "تائێستا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌زارو 500 فه‌رمانبه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌ سودمه‌ندبون له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌و به‌رده‌وامیشی پێده‌درێت".
25932 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 10:34:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ