ئابوری
ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مرۆ موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

به‌پێى ئه‌وزانیارییانه‌ى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ لە وەزارەتی دارایی و ئابوری  بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشبکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
2707 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2019 9:17:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ