هەواڵ
له‌سه‌رپه‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت
 ئاڕاستە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی هەینی 2019.6.7 کچێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی گوندی سیسی سەر بە شاری دێولان بە ناوی ئەسرا کەریمی لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برای ئەسرا دوای ئەوەی ئاگادار بووە خۆشکەکەی کوڕێکی خۆش دەوێ و دەیهەوێ شووی پێ بکات، پەلاماری ئەسرای داوە و خنکاندوویە.
هه‌رچه‌نده‌ سەرەتا بنەماڵەی ئەسرا وتوویانە کە ناوبراو بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست داوە، بەڵام دوای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی دانی بە خنکانی ئەسرادا نابوو، هێزە ئەمییەکان برای ئەسرایان دەستبەسەر کردووە وتەنیا یەک حەفتە دەستتگیر بووە و دوای یەک حەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
هه‌روه‌ها هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە رۆژی چوارشەممە 2019.6.5 هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ئێران، کچێکی خەڵکی ئاوایی "کێوڵە"ی بانە، بەهۆی ئەوەی کە ناچار کراوە میرد بە یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی خۆی بکات، خۆی کوشتووە.
ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٩ ساڵانە "سۆما خدری" کچی خدر ڕاگەیاندراوە کە لە ڕیگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی خدری لەمبارەوە ڕای گەیاندووە سۆما بڕیار بوو بەمنزیکانە شوو بکاتە بنەماڵەی تەرمی ناوبراویان تەنانەت نەبردووەتە پزیشکی دادوەری و بە دزییەوە تەرمەکەیان ئەسپەردە کردووە.
12180 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 2:38:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ