هەمەڕەنگ
توش بووى ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما زیاتر هه‌ست  به‌گه‌رما ده‌كه‌ین  ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك هۆكار وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌گه‌رما بكه‌یت و له‌شت گه‌رم ببێت و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌له‌شت گڕى تێدایه‌ ، به‌تایبه‌تى شه‌وان كاتى نوستن زیاتر هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كه‌یت .

ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌گه‌رما بكه‌یت :-

به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن له‌له‌شدا هۆكارێكه‌ كه‌وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام گه‌رمات بێت .

توش بونت به‌غوده‌ى ده‌ره‌قى .

توش بونت به‌ دوودڵى و گرژى ئاڵۆزى .
خانمانى سك پڕ زیاتر به‌رده‌وام هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كه‌ن .
خواردنى خۆراكى گه‌رم و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌گه‌رما بكه‌یت .
ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه‌ داو و ده‌رمان ده‌خۆن به‌تایبه‌تى حه‌ب و داو و ده‌رمانى شه‌كره‌ و خه‌مۆكى هۆكارن تا به‌رده‌وام هه‌ست به‌گه‌رما بكه‌یت .
دواكه‌وتنى سووڕى مانگانه‌ له‌خانماندا ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕانى هۆرمۆنات به‌وه‌ش گڕ و گه‌رمى له‌له‌شدا دروست ده‌بێت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
5604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2019 11:29:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ