هەواڵ
سایه‌ كه‌ریم ده‌ستگیرناكرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
سایه‌ كه‌ریم ئه‌و كچه‌ كورده‌ى له‌ نۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆىى بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى به‌ دواى خۆیدا هێنا، پۆلیس ڕایده‌گه‌یه‌نێت:ناتوانن ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیرى بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ گرته‌ ڤیدیۆكانیدا سایه‌ كه‌ریم كه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و ئازاده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى هه‌ركارێك ده‌یكات.
له‌وباره‌یه‌وه‌سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌:ده‌بێت له‌ پێشدا داواكارى گشتى سكاڵاى له‌سه‌ر بجوڵێنێت،پاشان ده‌توانین به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیرى بكه‌ین
ڕاشیگه‌یاندووه‌:ئه‌گه‌ر شوێنى ئه‌و كچه‌ش بزانین ده‌ستگیرى ناكه‌ین به‌ڵام پێویسته‌ داواكارى گشتى سكاڵاى له‌سه‌ر بجوڵێنێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى چونكه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆكانى پێچه‌وانه‌ى داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌ و مافى گشتى ده‌فه‌وتێنێت.
42474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2019 4:47:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ