دۆسیە
کێ بەرپرسە لە خۆسوتاندن؟
ڕاپۆرتی : ھەردی حەسەن

خۆکوشتن وخۆسوتاندن وکۆتایی بەژیانی تاکە کەس بە دەستی خۆی هۆکارچیە،بۆچی مروڤ دەستی دەچێتە خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی بێنێت،ئەم ڕاپۆرتە لە شاری ڕانیە ی دەروازە ئەنجامدراوەوهۆکارو بەرپرسارێتیەکەش ڕوونکراوەتەوە.

بەپێ ی ئاماری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ماوەی سێ ھەفتەی ڕابردوو لە چوار  ڕووداوی جیاوازدا لە دەڤەری ڕاپەڕین ٢ پیاو و ٢ ژن  بەخۆکوشتن و خۆسوتاندن و خۆخنکاندن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا لە سەر ئەو ڕووداوانە کەس دەستگیر نەکراوە بە وتەی پۆلیس لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە دەستی پێکردووە .

ھۆکارەکانی خۆخنکاندنی  ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵ کە خاوەنی ٥ منداڵە  وە  ژنێکی تر کە تەمەنی ٢٨ ساڵە دایکی ٣ مناڵە کە نەوتی بەسەر خۆی داکرد خۆی سوتاند  چی یە  ؟
شۆڕش ئیسماعیل وتە بێژی بە ڕێوبەرایەتی پۆلسی ڕاپەڕین لە سەر ئەم ڕووداوانەی کە بەم دوایانە ڕوویانداوە بە ئاڕاستەی  ڕای گەیاند " لە ماوەی سێ ھەفتەدا دوو ژن لە ڕێگەی خۆخنکاندن و خۆسوتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا پۆلیس دەستی کردووە بە ڵێکۆڵینەوە لە دادگا پەڕاو لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکان کراوەتەوە بە پێ ی دەرئەنجامە سەرەتای یەکانیش دەرکەوتووە کە جێگیر نەبوونی باری دەرونی و کێشە کۆمەڵایەتی یەکان ھۆکار بوون بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازرا و ناخ ھەژێنانە ، ھەردوو ڕووداوە کارەسات بارەکە لە شاری قەڵادزێ ڕوویانداوە "

ڕێبورا ئەسعەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی  بەرەنگار بوونەوەی توندوو تیژی دژ بە ژنانی ڕاپەڕینش ئاماژە بەوە دەکات " لە سەر ئەو ڕووداوانە ھیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە و ھیچ کەسێکیش دەسگیر نەکراوە و لای خۆیانەوە لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوانە کراوە"

تا چەند دەڤەری ڕاپەڕین پێویستی بە سەنتەرێکی دەرونی ھەیە ؟
وتەبێژەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەش دەکات " بوونی سەنتەریکی دەرونی پێشکەوتوو بۆ دەڤەرەکە بە گرنگ دەزانین پێویستە بیر لە کردنەوەی سەنتەرێک دەرونی بکرێتەوە  چونکە لە ئێستادا زۆربەی کێشە و حاڵەتەکانی خۆکوشتن و ھەوڵی خۆکوشتن ھۆکارەکەی بۆ نەخۆشی دەرونی ناجێگیری دەرونی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە ڕووداوی کارەساتبار بەسەر خۆیان دادەھێنن نمونەشمان بۆ ئەمە لەم سێ ھەفتەیەی ڕابردوو  دا  پیاوە تەمەن ٧١ ساڵان کە دانیشتوی  قەڵادزێ یە  ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە بە ھۆی ڕێژەی زۆری سوتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا و ئەو گەنجە ٣٥ ساڵانەی شاری ڕانیەش دوای گەڕانەوەی لە ئەوئەوروپا لەڕێگەی خۆکوشتن بە چەک کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنا ئەم دوو ڕووداوەش ھۆکاری جێگیر نەبوونی باری دەرونیان بووە "

 تاچەند حکومەت و گۆمەڵگا بەرپرسن لە خۆکوشتنی تاک لە ناو کۆمەڵَگا ؟
لوقمان حاجی قادر بەڕێوبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " حکومەتی ھەرێم بەرپرسارەتی گەورە لە ئەستۆیە ئەوەی ڕووداوە لە دەڤەری ڕاپەڕین نابێت بە کەم سەیر بکرێت کۆتای ھاتنی ژیانی ٤ کەس لەم ناوچەیە بە دەستی خۆیان کارێکی مەترسی دارە پێویستە ھەڵوێستەی لە سەربکرێت ، دامەزراوەکانی حکومەت کەمتەر خەم و گومەڵگای کوردیش مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ ئەوکەسانەناکەکەن کە گرفتی دەرونیان ھەیە وە سەختی ژیان بەھۆی قەیرانی داراییەوە بوونەتە ھۆکاری خۆکوشتن و خۆ سوتاندن "

ھاوکات ڕەنگین نوری ڕێنمایکاری دەروونی بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " سەنتەرێکی ڕێنمای و پەروەردەی و ڕاوێژی خێزانی زەرورەتێکی گرنگە بۆئەوەی بەدووربین لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان و چارەسەر بەشێوازی زانستی.
ھۆکاری زیانگەیاندن بەخود و بێزاری  و خودکوژی بەڕێگەی سوتان یان ھەر ڕێگایەکی تر دەگەڕێتەوە بۆ،گرفت و کێشە لەناو خێزان، وەنەبوونی چارەسەری کێشەکان و نەدۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ باشکردنی کێشەکان،نەبوونی ھاندەرو ھاوکارێک و ھاوڕێیەکی دڵسۆز لەخێزان،تێنەگەیشتن لەڕوداوەکان،وەک پەیوەندی نادروست،ھاوسەرگیری پێشوەخت،ھۆکارەکانی پەیوەندی و سۆشیاڵ میدیا،کاریگەری خراپی تیڤی و زنجیرەکان.بوونی بێبەرنامەی لەدروستبوونی مناڵ،خراپی باری ئابووری"

 حاڵەتەکانی خۆکوشتن و خۆسوتاندن  ڕێگری لئ ناکریت چ ھەنگاوێک پێویستە بۆ کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە؟
ڕەنگین دەشڵێت " ڕێگاکان زۆرن بەڵام چۆن و چی بکەین ئەوە گرنگە،پێویستمان بە ھۆشیاری گشتیە لەسەر خێزانی تەندروسەت و گرفتی خێزانی ڕونکردنەوەو پێدانی زانیاری لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و مزگەوتەکان،تیڤیەکان وە کردنەوەی خول و وانەی تایبەت بە دەسگیراندارەکان.کردنەوەی سەنتەری توێژینەوە،کردنەوەی سەنتەری دەروونی و ڕێنمای،گرنگی دان بە کاری دەرووناسان و کۆمەڵناسان و دامەزراندنیان، کارو پرۆژەکان بەکرداری بن نەک تەنھا بەقسەکردن و پڕۆژە.

1156 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2017 4:55:02 PM
زیاتر ...