وەرزش
ئەحمەد سالار یاریزانە دێرینەکانی عێراق و کوردستان کۆدەکاتەوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


بەبۆنەی وازهێنانی لەیاریکردن ، ئەحمەد سالاری یاریزانی بەشێک لەیانەکانی کوردستان و ئەستێرەی درەوشاوەی سلێمانی یاریەکی دۆستانە ڕێکدەخات.

ئەحمەد سالار لەلێدوانێکیدا بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند ، بەبۆنەی وازهێنانم لەیاریکردن پێم باشبوو یاریزانە دێرینەکانی عێراق و کوردستان کۆبکەمەوە ، لەو یاریەدا منیش ماڵئاوایی لە ژیانی وەرزشی خۆم بکەم .

ئەحمەد ڕاشیگەیاند ، یاریەکە لە ١٠ی ئەم مانگە واتە ڕۆژی دووشەمە کاتژمێر ٩ شەو لەیاریگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت کە بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی کوردستان و عێراق تیایدا بەشدارن.

342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/8/2019 3:24:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ