هەمەڕەنگ
بوونى ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ له‌ژیاندا خۆش به‌ختیته‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ره‌نگه‌ زۆربه‌ى كات به‌ده‌ست خۆمان نه‌بێت كه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تى و هاوڕێیه‌تى دێنه‌ ژیانمانه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنی خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك كات ناسینی كه‌سانێك خۆشبه‌ختی ده‌هێنن بۆ ژیانت، هه‌ندێك جاریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیانه‌ له‌ ژیانی هه‌ر كه‌سێكماندا هه‌بێت مانای وایه‌ به‌ختت هه‌یه‌:- 
1-ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌میشه‌ رێگای راست نیشان ده‌دات، هه‌ندێك كات ژیان قورس ده‌بێت و رووبه‌رووی په‌ستانێكی زۆر ده‌بیته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویست به‌ كه‌سێكه‌ رێگاكه‌ت بۆ راست بكاته‌وه‌. 
2-كه‌سێك كه‌ هانده‌ر و پشتیوانیت بێت له‌ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانتدا، لێت تێده‌گات و ده‌زانیت چۆن رێگای خه‌ونه‌كانت بۆ بدۆزێته‌وه‌. 
3-كه‌سێك كه‌ هه‌رگیز هه‌وڵنادات خۆی زاڵبكات به‌سه‌رتدا، له‌كاتێكدا هاوكار و پشتیوانی تۆیه‌، دۆزینه‌وه‌ ئه‌م كه‌سه‌ ئاسان نییه‌، به‌ڵام چه‌نده‌ په‌یوه‌ندیتان به‌هێز بێت، هه‌رگیز هه‌وڵنادات خۆی وه‌ك به‌رپرس له‌ تۆ نیشان بدات.
2160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2019 12:13:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ