هەمەڕەنگ
به‌هۆى ژن خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ ئوستورالیا پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت بۆئه‌وه‌ی دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خوشكی ژنه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د سیدات ته‌مه‌ن 37 ساڵ و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری دوربانه‌ له‌ باشوری ئه‌فریقا و موسوڵمانه‌، به‌ڵام جنسیه‌ی ئوستوراڵی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی له‌ شاری پێرس له‌ ئوستوراڵیا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی دروستكردووه‌ و بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات بڕیاریداوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژێت.
شه‌وێكیان له‌كاتی خه‌ودا كاتێك دوو منداڵه‌كه‌یان له‌ ژووره‌كه‌ی خۆیان نوستوون به‌ ئیسپانه‌یه‌كی تایه‌ كردنه‌وه‌ فه‌هیمه‌ یوسفی هاوسه‌ری كوشتووه‌ و له‌كاتی كوشتنیدا فه‌هیمه‌ وتوویه‌تی "بۆ واملێده‌كه‌ی زۆرم خۆشده‌وێی" به‌ڵام ئه‌حمه‌د گوێی لێنه‌گرتووه‌ و كوشتوویه‌تی.
دوای كوشتنی فه‌هیمه‌ی هاوسه‌ری، ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌كدا له‌باخچه‌ی دواوه‌ی ماڵه‌وه‌ ناشتوویه‌تی و ئوستورالیای به‌جێهێشتووه‌ و چووه‌ بۆ بریتانیا و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، چوار رۆژ دوای گه‌شته‌كه‌ی پۆلیس به‌دوای فه‌هیمه‌دا گه‌ڕاوه‌ و له‌ باخچه‌ی دواوه‌ی ماڵه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌كی تۆپیودا له‌ناو گۆڕێكدا دۆزیوه‌ته‌وه‌، دواتر ئه‌حمه‌د گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئوستورالیا و ده‌ستگیركراوه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و دانپێدانانی ئه‌حمه‌د به‌ تاوانه‌كه‌یدا، ئه‌حمه‌د پێش ئه‌وه‌ی فه‌هیمه‌ بكوژێت پیلانی بۆداناوه‌ و له‌ئینته‌رنێت بۆ شێوازی ناشتنی نهێنی گه‌ڕاوه‌ و باشترینیان هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ ناشتنی ته‌رمی كه‌سه‌كه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكی تۆپیودا
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا دادگاییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌چوو و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر سزای 23 ساڵ زیندانی دا.
14327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2019 11:57:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ