ئابوری
وه‌زاره‌تى دارایى: پێش جه‌ژن ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ موچه‌یه‌كى تر وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند: ئەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: سبەینێ سێشەممە (٢٨ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات، رۆژی چوارشەممە (٢٩ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگه‌یاند:رۆژی پێنجشەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

15660 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2019 9:12:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ