ئابوری
عێراق جێگرەوە بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاشكرایكردووە، جێگرەوەیان بۆ هەناردەكردنی نەوتی عیراق داناوە.

ئیحسان عەبدولجەبار بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنەی یەك بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەدێت كە كارمەندانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەو كێلگەیە كشانەوە و بە هاوكاری كارمەندانی ناوخۆیی چەند یەكەیەكی نوێ، بەرهەمهێنان بۆ ئەو كێڵگەیە زیادكرا.

راشیگه‌یاند: فەرماندەیی پۆلیسی نەوتی پارێزگای بەسڕە، جێگرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزیوەتەوە، ئەگەر بێت و جەنگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات (بێ ئەوەی شوێنەكەی ئاشكرابكات)، جێگرەوەكەش بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراق بووە و دەتوانرێت بۆ چەند مانگێك كاری لەسەر بكرێت، چونكە هەناردەكردنی نەوت تاكە سەرچاوەی ئابووری عیراقە.

ئاشكرایشكرد: عیراق توانای تەواوی هەیە بۆ ئەوەی بڕێكی زۆر نەوت هەناردە بكات، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنی وڵاتانی هەناردەكاری نەوتی "ئۆپیك"ەوە ئاستی هەناردەكردنی كەمكردوەتەوە.
1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/27/2019 9:41:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ