ئابوری
كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ ئاشكرا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراى دەکات ، دابه‌شكردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەپێش جەژندا یەكلا نەبووەتەوە و پێدەچێت بكەوێتە پاش پشووەکانى جەژنەوە.
.
د.ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “لەئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵى خۆ ئامادەكردن و پلاندانانە بۆ دابەشكردنی مووچەى فەرمانبەرانی عێراق بە گشتی، لە نێوانیدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێش چەژنی ڕەمەزان”.
.
ئاماژەى بەوەشکرد: هێشتا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەپێش جەژندا یەكلا نەبووەتەوە و پێدەچێت بكەوێتە پاش پشووەکانى جەژنەوە، چونکە وەزارەتى دارایی تا ئێستا مووچەى فەرمانبەرانى عێراقیشى دابەش نەکردووە.
.
12597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/27/2019 9:22:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ