هەواڵ
حه‌وته‌م پێشانگاى زانكۆكانى توركیا وقبرص سازده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

تاكه‌ بریكارى زانكۆكانى توركیا و قوبرس له‌ كوردستان و عێراق پێشانگاى زانكۆكان ئه‌نجام ده‌دات.

كۆمپانیاى رۆنى كه‌ تاكه‌ بریكارى زانكۆكانى توركیا وقبرصه‌ له‌ كوردستان وعیراق پێشانگایه‌كى چوار ڕۆژه‌ به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى زیاتر له‌ 40 زانكۆ له‌ باشترین هوتێله‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ى ئاره‌زووى خوێندنى به‌كالۆریۆس وماسته‌ر ودكتۆرایان هه‌یه‌، ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ چاویان به‌ نوێنه‌رى زانكۆكان بكه‌وێت.
 
ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ڕۆژانى (27-28) له‌ هه‌ولێر له‌ هۆتێل دێده‌مان و ڕۆژى(29) مانگ له‌ دهۆك له‌ هۆتێل ڕیكسۆس و ڕۆژى (1)ى مانگ له‌ سلێمانى له‌ هۆتێل هاى كریس ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیش له‌ كاتژمێر (1 پاش نیوه‌رۆ) تا (6 ئێواره‌) ده‌ست پێده‌كات وهاتن بێ به‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌مووان. 

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ زۆربه‌ى زانكۆكانى ( قبرص, استنبوڵ, انقره‌, ازمیر) وه‌رگرتنى ئۆفه‌ر له‌ رۆژانى پێشانگا به‌خۆڕایی ده‌بێت.
484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 4:23:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ