هەواڵ
بڕێكی زۆر میوە له‌ناوده‌بردرێت
 ئاڕاستە

به‌ هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زه‌رد له‌ناوده‌به‌ن.

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ له‌ دوو قاتعی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ (26) تۆن سێوی زه‌رددا ده‌گرن كه‌به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیه‌وه‌ خراپ بووه شیاوی خواردن نییه‌‌.

سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان ‌كردوون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێوه‌كان‌‌ ته‌پیوون و بۆنیان ناخۆش و خراپ بوون،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن نین.‌ 

به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانیش سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
451 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 2:51:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ