هەمەڕەنگ
ئه‌و خۆراكانه‌ چین نابێت بدرێت به‌منداڵى خوار یه‌ك ساڵ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
منداڵى ساوا هه‌روه‌ك ده‌زانین پێویسته‌ له‌شه‌ش مانگییه‌وه‌ خۆراك و شله‌مه‌نى پێ بدرێت ، به‌ڵام دایكان و باوكان پێویسته‌ ئاگادارى ئه‌و خۆراكانه‌ بن كه‌ ده‌یده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان ، به‌تایبه‌تى ئاگادارى ئه‌وه‌ بن كه‌ پێدانى هه‌نگوین به‌ منداڵ چه‌ند زیان به‌ منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ین پێویسته‌ نه‌درێت به‌ منداڵى خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ :-

هه‌نگوین : زیان به‌منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ به‌كتریاى كلوستریدیۆم ، ئه‌مه‌ش زیاتر منداڵ توشى ته‌مه‌ڵى ده‌كات هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌ته‌مه‌نى سه‌روو یه‌ك ساڵییه‌وه‌ پێ ى بدرێت.
شیرى مانگا: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ى لاكتۆز ، ئه‌م مادده‌یه‌ش زیان له‌ گورچیله‌كان ده‌دات.
چه‌ره‌سات: به‌هیچ جۆرێك گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ و چه‌ره‌ساتى پێ مه‌ده‌ .
خۆراكى ده‌ریاى : به‌هیچ جۆرێك خۆراكى ده‌ریاى نابێت بدرێت به‌منداڵى ساوا.
شو كولاته‌ : هه‌موو جۆره‌ شیرینییه‌ك و شوكلاته‌یه‌ك بۆ خوار منداڵى یه‌ك ساڵان گونجاو نییه‌.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

1365 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 11:33:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ