هەمەڕەنگ
تاتوشى ئه‌مانه‌ نه‌بیت مه‌هێڵه‌ خۆر زۆر لێت بدات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تیشكى خۆر به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ به‌دواوه‌ كاریگه‌رى ته‌واو له‌سه‌ر له‌ش به‌جێ ده‌هێڵێت به‌تایبه‌تى ڕۆژووان نابێت ڕاسته‌وخۆ تیشكى خۆر لێیان بدات چونكه‌ توشى ووشك بونه‌وه‌ى پێست و له‌ش ده‌بن هه‌ربۆیه‌ ، ڕۆژووان ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌ گه‌رمایه‌ په‌یڕه‌وى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن تاتوشى زیانى تیشكى خۆر نه‌بنه‌وه‌ .

پێویسته‌ دواى به‌ربانگ و پارشێوان ئه‌وه‌نده‌ ئاو و شله‌مه‌نى و شه‌ربه‌ت بخورێت له‌ش ووشك نه‌بێته‌وه‌ .
پێویسته‌ گرنگى ته‌واو بده‌ن به‌ خۆراكه‌ ریشاڵه‌كان و ڤیتامینه‌كان و كانزاكان و ئاوداره‌كان.
گرنگى ته‌واو بده‌ن به‌هه‌موو جۆره‌ میوه‌یه‌ك چونكه‌ دژى كاریگه‌رى تیشكى خۆره‌ .
مانه‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى زۆر بجیته‌ ده‌ره‌وه‌ تا خۆر لێت بدات.
جلى فێنك و ته‌نك له‌به‌ر بكه‌ وه‌ك له‌وه‌ى جلى مادده‌ لایلۆن له‌به‌ر بكه‌یت.
هه‌وڵبده‌ هه‌رگیز ڕوو به‌ڕووى تیشكى خۆر نه‌وه‌ستیت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
545 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 11:30:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ