هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ به‌م شێوازه‌ی لێدێت
 ئاڕاستە

حکومەتی عێراق تاکۆتایی ساڵی ٢٠١٩ پرۆژەی بە ئەلکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەران تەواو دەکات.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێکۆڵەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق (جەمال ئەسەدی )رایگەیاندوه‌، لەرێی پرۆژەکەوە بەتەواوی کۆتایی بە دیاردەی فەرمانبەری بن دیوار دەھێنرێت و بانکە حکومی و تایبەت و بیانییەکانیش بەشداری لە پرۆژەکەدا دەکەن .
راشیگەیاندووە ، پرۆژەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران چالاکی ئابوری و بەرھەمی ناوخۆی زیاتر دەکات و دیاردەی گەندەڵی و بندیوار لەنێو مووچە خۆراندا لەناودەبات .
جێگه‌ی باسه‌،بەپێی ئامارەکان ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق نزیکەی ٤ ملیۆنە و مووچەکەیان ساڵانە زیاتر لە ٣٥ ترلیۆن دینارە .
16526 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2019 2:13:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ