وەرزش
تایبه‌ت به‌وانه‌ى ئاره‌زوو ده‌كه‌ن دواى هه‌رزه‌كارى باڵایان به‌رزتر بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین هۆكارى بۆماوه‌یى و ژینگه‌ى كاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌ن بۆ درێژى باڵات  ، دوای ته‌مه‌نی 20 ساڵی كه‌مێك ئه‌سته‌مه‌باڵات به‌رز بێت  به‌ڵام ده‌توانیت له‌ڕێی ئه‌م خۆراكانه‌وه‌  درێژی باڵات به‌ڕێژه‌ی 5 سانتیم زیاد بكه‌یت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له‌سه‌روو 20 ساڵیشه‌وه‌ بێت ، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ زۆر گرنگن بۆ باڵا بریتیین له‌مانه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاهێنانى وه‌رزشى له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و جووڵه‌و وه‌رزشانه‌ى كه‌ باڵا به‌رز ده‌كه‌ن :

. 1 ڕۆژانه‌ بڕی پێویست ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ كاربۆهیدرات و ووزه‌ به‌ جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت چونكه‌ به‌رزبونی باڵا پێویستی به‌ ووزه‌ هه‌یه‌ .
2 .هه‌وڵبده‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیرمه‌نی زۆر بخۆ وه‌ك (شیر و په‌نیر و ماست ).
3 .خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ زۆر بكه‌ كه‌ ڤیتامین D له‌پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌ وه‌ك ماسی و هیتر وه‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك جه‌سته‌ت بخه‌ره‌ به‌رخۆر.
4 .پێویسته‌ گۆشت و پاقله‌مه‌نیه‌كانیش له‌ ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌تدا هه‌بێت چونكه‌ ئه‌مانه‌ ووزه‌ی باش به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشن. 
5 .ڕۆژانه‌ سێ ژه‌م نان بخۆ و كاتی نانخواردنه‌كانت ڕێكبخه‌.
6324 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2019 11:48:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ