هەواڵ
ئێران ئه‌م داواكارییه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یەكگرتوەكان هه‌یه‌
 ئاڕاستە

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆو دیالۆگی ناوچەیی لە نێوان لایەنەكاندا، بێنێتە ئاراوه‌.

 مەجید تەخت رەوانچی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە نامەیەكدا بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوا دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو، هەوڵی دبلۆماتی بخاتە گەڕو گفتوگۆو دیالۆگی ناوچەیی بێنێتە ئاراوە و رۆڵی ئاشتیانەی خۆی بگێڕێت.

ئاماژەی بەوەكرد "ئەوەی ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستكردوە لایەنی دەرەوەی ناوچەكەن و بەهەوڵە گێرەشێوێنەكانیان رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ناسەقامگیر كردووە".

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان راشیگەیاند: لە ئێستادا دۆخی كەنداو لە هەركاتێك مەترسیدارترە و جەختیشكردوەتەوە، ئێران لە ناوچەكە جەنگ هەڵناگیرسێنێت، بەڵام جەنگی بەسەردا بسەپێنرێت بەرگری دەكات.
2140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2019 4:10:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ