ئابوری
سبه‌ینێ ئه‌م شوێنه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆ و سبەینێش موچەی ئەم شوێنانەی لایخوارەوە دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردوەرەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21-5-2019 موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت، بەمەش کۆتایی دێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم.

سەبارەت بە موچەی مانگی ئازار، هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی موچەکە، بەڵام دوێنێ دووشەممە سەرجاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی دارایی ئاماژەی بەوە کرد. کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەپەلە داوای لە گەنجینەکان کردوە لیستی موچەی نوێیان بۆ رەوانە بکەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری بونی پارەی پێش جەژن موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکەن.

4911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2019 10:04:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ