هەواڵ
ئەگەر ئەمریکا ئەم هێرشە بکاتە سەر ئێران، دەبێ چاوەڕوانی کارەسات بین
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە بابەتێکدا گۆڤاری ئەمریکی ژاکوبین، گەنگەشەی ئەگەری هێرشی ئەمریکای بۆ سەر ئێران کردووە و دەڵێت، ئەگەر ئەم جەنگە رووبدات، کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

لەم بارەوە یه‌وه‌ گۆڤاری ژاکوبین نوسیویەتی: سیاسەتی ئێستای واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران وێکچوونێکی زۆری لە گەل سیاسەتی ٢٠٠٣ـی ئەمریکا بەرامبەر بە عێراق و رژێمی بەعس هەیە و ئەگەر ئەمریکا ئەم هێرشە بکاتە سەر ئێران، دەبێ چاوەڕوانی کارەسات بین.

ئاماژەی بەو راپۆرتانە کردووە، کە کاتی خۆی سەبارەت بە رژێمی بەعس ئامادە دەکران و واشنتۆنیش بە پشت بەستن بەم راپۆرتانە، کە جێی باوەڕ نەبوون، هێرشی بۆ سەر عێراق دەستپێکرد،دواجار دەرکەوت، کە ئەم راپۆرتانە بنەمایان نەبووە، کە شەڕیش ڕوویدا، کات بە سەرچووبوو.

1892 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2019 8:58:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ