ئابوری
سبه‌ینێ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2019ی فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم.

بەگوێرەی خشتەكەی دارایی بێت ، ئەمڕۆ ڕۆژی یەكشەممە ١٩ی ئایاری 2019 موچەی وەزارەتەكانی شارەوانی - كارەبا - گواستنەوە و گەیاندن - پلاندانان – كشتوكاڵ- دیوانی چاودێری دارایی- دەستەكانی مافی مرۆڤ - وەبەرهێنان - دەسپاكی - ژینگە - ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم- دەزگای مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت.

هاوكات سبه‌ینێ دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩موچه‌ى(وه‌زاره‌تى بازرگانی - وه‌زاره‌تى رۆشنبیری- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ - سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.

بەپێی نوێترین خشتە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، تاوەكو ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان موچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

2472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/19/2019 9:24:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ