هەواڵ
سعودیه‌ جه‌ختی له‌ پشتیوانیکردنی عێراق كرده‌وه‌
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار ی عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە نێردەی پادشای سعودیە حەسەن عومەری و بانگھێشتنامەیەکی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشاوه‌ پێگەیشت.

لە دیدارێكدا ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2019 سەرۆک بەرھەم ساڵح بانگھێشتنامەیەکی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی لە شاری مەککە له‌ کۆتایی ئەم مانگەدا.
لە میانی دیدارەکەدا، ئاماژەی بە سیاسەتی کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەگشتی کرد، هاوكات پەیوەندی و ئاستی ھاریکاری نێوان عێراق و سعودیەی بەرزنرخاند، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بكات ولە رێگەی نێردەی پادشای سعودیەوه‌ رێز و سڵاوی خۆی ئاڕاستەی پادشا و گەلی سعودیە کرد و ھیوای به‌ردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.

لەلای خۆیەوە حەسن عومەری، رێز و سڵاوی شا سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات ھیوای ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پشتیوانیکردنی عێراق و بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە.
450 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 3:46:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ