هەواڵ
هه‌واڵێك بۆخۆێندكاری پۆلە ناكۆتاكان
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەگەر قوتابی پۆلە ناكۆتاكان لە وانەیەك 40 نمرە و لە وانەیەكی دیكە 45 نمرەی هەبێت، ئەوا بە دەرچوو دادەندرێت.
مامۆستا كەریم لەتیف رایگەیاند بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلە ناكۆتاكانی 7 و 8ـی بنەڕەتی و 10 و 11ـی ئامادەیی، ئەگەر قوتابی لە وانەیەك دەرنەچووبێت و 40 نمرەی هەبێت ئەوا نمرەكەی بۆ دەكرێتە 50 و بە دەرچوو بۆی دادەندرێت وه‌ئەگەر قوتابی لەو 10 نمرەیە سوودمەند بوو، دوای ئەوە لە وانەیەكی دیكەش 45ی هەبوو، ئەو كاتە 5 نمرەی پێدەدرێت و بە دەرچوو دادەندرێت.
كوردیو بلأوی كردۆته‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمووكانەكان باسی لەوەشكرد وه‌ ئەو سیستمە لە سیستەمی پەڕینەوە جیاوازە، لە سیستمی پەڕینەوە وانەكەی لەسەر دەمێنێت و دەبێت تاقیكردنەوەی لێبدات.
جێگه‌ی باسه‌، ملیۆنێك و 291 هەزار و 380 قوتابی قۆناخەكانی 4 تاوەكو 8ی بنەڕەتی و 10 و 11ی ئامادەیی لە 6 هەزار و 61 قوتابخانە تاقیكردنەوەكانیان ئەنجامدەدەن.
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 2:55:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ