هەواڵ
27 تۆن خورما له‌ جۆرێكى ناودار له‌ناوبرا
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
بەگومانی خراپ بوون، ئاسایشی سلێمانی‌ دەستی بەسەر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووەو رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كردووە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست بەرامبەری‌.

لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە، لە عەلوە نوێكەی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕی (27) تۆن خورمادا گیرا كەگومانی خراپ بوونی لێده‌كرا و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی كراوه‌ بۆ كاری پێویست. 
ئەو خورمایەی ‌خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە لەجۆری زهدیە ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە، دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە.
‌تەواوی خورما دەست بەسەرداگیراوەكە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 2:39:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ