هەواڵ
هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا ره‌تكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە

وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌واڵى ژماره‌یه‌ك میدیا ره‌تده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌باره‌ى پرسى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ كۆببێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ،له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ،هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی كۆببێته‌وه‌ و كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ى نوێى حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ 14ی ئایار سێ شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌ شارى سلێمانى بۆ تاووتوێكردنى دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڕێوه‌چوو.
1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 12:20:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ