هەواڵ
موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاستە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی ئاڕاستەی گەنجینەکانی هەرێم کردووە و وادەی دابەشکردنی مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینانیشی ڕاگەیاندوه‌.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە ئاڕاستەی گەنجینەکان کراوە :سبەینێ مووچەی هەریەکە لە :
دەزگای ئاسایش و زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن 
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە 
وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
ئەگەرچی تا ئێستا دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە بەڵام لە ئێستاوە بڕیارە کە دابەشکردنەکە خێرابکرێت بۆیە بە گوێرەی خشتەکە:
 ڕۆژی یەکشەممە ‌ 19ی ئایارمووچەی وەزارەته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با
 گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان
 كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی
 مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه‌
 ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم  و
 ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەشده‌كرێت.
ڕۆژی دووشەممە20ی ئایارمووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی:
 بازرگانی و رۆشنبیری
 ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەش دەکرێت.
 هەروەها رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی سەربازی 
چوارشەممەی داهاتووش خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت.
3198 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 12:09:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ