هەمەڕەنگ
له‌ئه‌وه‌نده‌ كاتژمێر زیاتر با هاوێنه‌ت له‌چاودا نه‌بێت
 ئاڕاستە
زۆربه‌ى خانمان زۆرجار بۆ جوانى ڕوخسار و زیاتر سه‌ڕه‌نج ڕاكێشانى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر به‌كارهێنانى هاوێنه‌ى چاو (عه‌ده‌سه‌ى چاو ) ، خانمان زۆر ئاره‌زووى به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه‌  ده‌كه‌ن به‌هۆى جوانى و جیاوازى ڕه‌نگه‌كانییه‌وه‌ .
به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى مانه‌وه‌ى "24" كاتژمێر هاوێنه‌ له‌ چاودا ده‌بێته‌ هۆى چى ، به‌تایبه‌تى نوستن به‌ هاوێنه‌ى چاوه‌وه‌ ئه‌و چاوه‌ توشى چى ده‌كات .
سه‌ره‌تا خانمان هه‌ست به‌و زیانانه‌ى هاوێنه‌ ناكه‌ن ، به‌ڵكو خه‌وتن پێوه‌ى زیاتر زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و توشى هه‌وكردنى چاو و سووربوونه‌وه‌ى چاوت ده‌كات ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رنه‌كه‌وتنى ئۆكسجین بۆناو چاوه‌كانت ، چونكه‌ ئه‌و هاوێنه‌یه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى ئۆكسجین بۆ ناو چاو ، به‌وه‌ش چاو دووچارى ئه‌و زیانانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ (4-6) كاتژمێر زیاتر هاوێنه‌ت له‌چاودا نه‌بێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
669 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 11:53:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ