هەمەڕەنگ
پارشێوان خواردنى ئه‌م سێ میوه‌یه‌ زۆر گرنگه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژووان پێویسته‌ دواى به‌ربانگ كردنه‌وه‌ یان پارشێوان ، خواردنى میوه‌ له‌بیر نه‌كه‌ن، میوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ خۆراكه‌ باشه‌كانى ڕۆژووان ، چونكه‌ میوه‌ ئاوداره‌ و ڕێژه‌یه‌كى باش ئاوى تێدایه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌ش پێویستى پێیه‌تى .
ئه‌و میوانه‌ كامانه‌ن كه‌ ڕۆژووان پێویسته‌ پارشێوان بیخۆن تا هه‌ستى تینوێتییان كه‌م ببێته‌وه‌ :
شووتى : باشترین و به‌سوودترین میوه‌ى وه‌رزى هاوینه‌یه‌ ، بڕێكى زۆر ئاوى تیدایه‌ ، هه‌ربۆیه‌ بۆ له‌ش زۆر گرنگه‌ و جه‌سته‌ ئاودار ده‌كات ، نایه‌ڵێت توشى ووشك بوونه‌وه‌ ببیته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى بۆ رۆژووان زۆر گرنگه‌ بخورێت .
شلیك : یه‌كێكى تره‌ له‌ میوه‌ گرنگه‌كانى ڕۆژووان ، چونكه‌ یارمه‌تى گه‌ده‌ ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاو ده‌دات به‌له‌ش و جه‌سته‌ پێویستى پێیه‌تى .
پرته‌قاڵ : باشترین میوه‌یه‌ بۆ ڕۆژووان كه‌ پارشێوان بخورێت ، چونكه‌ ووزه‌ به‌خشه‌ و میوه‌یه‌كى ئاوداره‌ و ڕێژه‌ى شه‌كره‌ و كۆلیسترۆڵى له‌ش هاوسه‌نگ ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
10355 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 11:50:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ