هەواڵ
گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا دێت
 ئاڕاستە

وەزارەتی دارایی ، رێنمایى نوێى له‌ باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌ركرد، به‌پێى رێنماییه‌كه‌ش گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و له‌م مانگه‌وە به‌ سیستمى نوێ مووچه‌یان پێده‌درێت.

بەپێی رێنمایی ژماره‌ى (10)ى ساڵى 2019ی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاڕاسته‌ى گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە، تێیدا رێنماییەکی نوێ لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکراوە، گۆڕانكارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و جگه‌ له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌كاتى گه‌شتكردن وه‌كو شاندى حكومى هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌ى وه‌كو گرێبه‌ستیش فه‌رمانبه‌رن، له‌كاتى بوونیان به‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یى به‌ خزمه‌ت بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ به‌ مافه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كراوه‌ له‌ڕووى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى ئاسایى و  نه‌خۆشى، سه‌رجه‌م نوێكردنه‌وه‌ى گڕیبه‌سته‌كانیش له‌ ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له‌ 1ى ئایاره‌وه‌ به‌ شێوازى نوێ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

33562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/13/2019 3:52:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ