ترافیک
ئه‌م شه‌قامه‌ى سلێمانى داخرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌باره‌ى داخستنى به‌شێك له‌ شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه‌ ، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگاى سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:"ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ له‌ئێستادا شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌رده‌م به‌نزینخانه‌ی بینایی سایدی رۆیشتن به‌ره‌و پردی نزیك هۆتێل ئه‌بوسه‌نا، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی، به‌ربه‌ستكراوه‌". 

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕو:"داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود‌ و شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن تا كاركردن له‌و شه‌قامه‌دا كۆتایی دێت".
5504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2019 11:37:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ