ترافیک
هه‌رێم:نزیكه‌ى 4000 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حه‌وت ڕووداوی هاتوچۆ روویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەفه‌یسبوك ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌:5 ڕووداویان لە پارێزگای سلێمانی بووە کە سێ کەس برینداربوون و دوو ڕووداوی دیکەش لە ئیدارەی گەرمیان بووە بە هەمان شێوە سێ کەس برینداربوون.

ئه‌وه‌شى تێداهاتووه‌:دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنوری دوکان روویداوە و لە ئەنجامدا ١١ کەسی دانیشتووی سنوری ڕانیە گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیتریش بریندابوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی لە دوو هەفتەدا، دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنوری دوکان روویداوە و لە ئەنجامدا ١١ کەسی دانیشتووی سنوری ڕانیە گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیتریش بریندابوون.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ساڵی ڕابردوو، ٢٢٤ کەس بە ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٨٩ کەسیش برینداربوون.
336 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/29/2019 11:36:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ