سلێمانی
لەیادی سلێمانیدا پێشانگایەک دەکرێتەوە
 ئاڕاستە

له‌ یادى ڕۆژى سلێمانیداپێشانگه‌یه‌كى شێوه‌كارى له‌ ژێر ناوى " جوانییه‌كانى دوێنێى سلێمانى" بۆ شێوه‌كار فرود باقى له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یی مارگرێت ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م وێنه‌كانى گوزارشتى له‌ دیمه‌نه‌كانى ڕابردووى سلێمانى ده‌كرد.

دانا عه‌باس به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى مارگرێت به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاگه‌یاند: ئامانجمان له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگه‌یه‌ وه‌ك له‌ ناو نیشانه‌كه‌ى دا ئاماژه‌مان پێكردوه‌ خزمه‌تێكه‌ به‌ شارى سلێمانى و دیمه‌نه‌ دێرینه‌كانى ئه‌وساى شاره‌كه‌ پیشان ده‌ده‌ات.

وتیشى: بڕیار دراوه‌ له‌ 30/4 ى هه‌موو ساڵێك یادى ڕۆژى سلێمانى بكرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى ناله‌بارى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و  یاده‌ نه‌كرایه‌وه‌  بۆیه‌ ئێمه‌یش وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ رێگه‌ى ئه‌م پێشانگه‌یه‌وه‌ یادى ڕۆژى سلێمانیمان كرده‌وه‌.

شێوه‌كار فرود باقی سه‌باره‌ت به‌ تابلۆكان و په‌یامى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و تابلۆیانه‌ وتى: له‌ 21 تابلۆ پێكهاتووه‌ و به‌رهه‌مى ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوومه‌ كه‌ هه‌موو ئیشه‌كانم پیشاندانى مێژووى سلێمانییه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى بنچینه‌ى شاره‌كه‌ن له‌ ئێستادا نه‌ماوه‌.

ئه‌وشێوه‌كاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ده‌بوایه‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ خه‌مى ئه‌و شوێنه‌ مێژووییانه‌ بونایه‌ و پارێزگارییان له‌ مانه‌وه‌یان بكردایه‌ كه‌ ئێستا هه‌ندێك له‌و خانووه‌ كۆنانه‌ رووخاون و كراون به‌ گه‌راج.

1656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/30/2017 8:24:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ