هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ 10 ڕۆژ پێشدەخرێت
 ئاڕاستە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی و ڕۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە  ڕایگه‌یاندوه‌،چوار موچەی پێشمەرگە بەیەكەوە دابەشناكرێت، بەڵكو 20 ڕۆژ جارێك موچەیەك دابەشدەكرێت و مانگانەش 10 ڕۆژ پێشدەخرێت.
لیوا بابەكر فەقێ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی و ڕۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە :چوار موچە بەیەكەوە دابەشناكرێت، بەڵكو چوار موچە دیاریكراوە لەسەر بودجەی حكومەتی عیراق بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەش مانگانە ئەژماردەكرێت،پێدەچێت لەم مانگەكاندا 10 ڕۆژ پێشبخرێت، واتە لەجیاتی 30 ڕۆژ، هەر 20 ڕۆژ جارێك موچەیەك بدرێت تا دەگاتە قۆناغی خۆی.

لیوا بابەكر فەقێ بە میدیایه‌كی نزیك له‌ پارتی  ڕاگه‌یاندوه‌، ڕۆژی‌ پێنجی‌ مانگ دەست بەدابەشكردنی‌ موچە دەكرا، واتە 10 ڕۆژەكە دەڕۆشت ئینجا موچە دابەشدەكرا، بەڵام ئێستا 10 ڕۆژ دەمێنێت و موچە دابەشدەكرێت.
جێگه‌ی باسه‌ ،لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند، خەرجكردنی موچەی چوار مانگی پێشمەرگە بۆ مانگەكانی (1، 2، 3و 4)ی ئەمساڵ كە بڕی موچەی هەر مانگێك 68 ملیار دینارە و لەم ڕۆژانەدا بۆ هەرێمی دەنێرن.
23418 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2019 4:10:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ