تەندروستی
وه‌رزش بكه‌ .. تا توشى ئه‌مانه‌ نه‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام نه‌ده‌ین و پشت گوێ ى بخه‌ین ، به‌ڵام وه‌ك چۆن ته‌مه‌ڵى ده‌كه‌ین له‌ وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌شدا واته‌ له‌شت ئاماده‌ ده‌كه‌یت بۆ دووچار بوونت به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان .
هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند خوله‌كێكى كه‌میش بێت پێویسته‌ جووڵه‌و وه‌رزشى له‌ش له‌بیر نه‌كه‌یت و ئه‌نجامى بده‌ى تا ڕزگارت بێت له‌و كێشانه‌ى خواره‌وه‌ :-
وه‌رزش چاره‌سه‌رى بێ خه‌وى ده‌كات .
نایه‌ڵێت توشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ببیته‌وه‌ .
دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ خه‌مۆكى .
چاره‌سه‌رى قه‌بزى ده‌كات .
وه‌رزش سووڕى خوێن چالاك ده‌كات .
له‌ش له‌ژه‌هراوى بوون ده‌پارێزێت .
به‌ته‌واوى سترێس ناهێڵێت .
279 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2019 11:31:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ