تەندروستی
پێنج نه‌خۆشى درێژخایه‌ن كه‌له‌ باوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كانى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى و كێشه‌ى ته‌ندروستى بۆماوه‌ى له‌باوانه‌وه‌ بۆمان ده‌مێنێته‌وه‌ ، واته‌ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه‌له‌ باوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كانیان ، له‌خواره‌وه‌ باس  له‌ پێنج نه‌خۆشى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ین كه‌له‌باوانه‌وه‌ بۆت ده‌گوێزرێته‌وه‌ ، واته‌ له‌ دایك و باوكته‌وه‌ بۆت ده‌مێنێته‌وه‌ دیاره‌ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ش به‌هۆى هه‌ڵگرتنى كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ وه‌چه‌كان وه‌رى ده‌گرن .
نه‌خۆشییه‌كانى دڵ : یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه‌له‌باوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كانى ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و ئازارى سه‌ر سنگ و به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندوێتى نیشانه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه‌.
به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن : توش بونت به‌ زه‌خت یه‌كێكى تره‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه‌له‌باوانه‌وه‌ بۆت ده‌مێنێته‌وه‌ .
نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر : توش بونت به‌ زه‌هایمه‌ر زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هۆكارى بۆماوه‌ى .
نه‌خۆشى شه‌كره‌ : زیاتر له‌باوانه‌وه‌ بۆت ده‌گوێزرێته‌وه‌ و توشى ده‌بیت .
شێرپه‌نجه‌ى گرێیه‌كان : نه‌خۆشییه‌كى بۆماوه‌ییه‌ كه‌له‌ باوانه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كانى .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/20/2019 10:27:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ