هەمەڕەنگ
تا ڕێواس ماوه‌ له‌م وه‌رزه‌ زۆر بیخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕێواس یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ به‌هارییه‌كان ، به‌هۆى ئه‌و تامه‌  مزره‌مه‌نییه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى زۆر ئاره‌زووى له‌سه‌ره‌ و سوودى زۆر به‌ته‌ندروستى ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ربۆیه‌ له‌م وه‌رزى به‌هاره‌دا گرنگى بده‌ به‌ خواردنى ڕێواس و خۆت له‌و سوودانه‌ى بێ به‌ش مه‌كه‌ .

سووده‌كانى ڕێواس :-

ڕێواس ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێن و چه‌وورى و په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت .
ئاره‌زووى خواردن زیاد ده‌كات .
دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى .
گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ .
چاره‌سه‌رى سكچوون و رشانه‌وه‌ ده‌كات .
پێست جوان و ساف ده‌كات .
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم ، كالیسیۆم ده‌به‌خشێته‌ له‌ش .
1843 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 12:46:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ