هەمەڕەنگ
قه‌لێك به‌ناوبانگ ده‌بێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە ئەمریكا قەلێكی كێویخۆى ده‌كێشێت به‌ جامى ئوتۆمبێلێكدا و به‌ پارچه‌ پارچه‌بووى ده‌گاته‌ كورسى دواوه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌.

ئێوارەی دوێنێ 17ی نیسانی 2019 لەسەر ڕێگای خێرا٩٤، لەنزیك شاری بارنسڤێڵ لەویلایەتی مینیسۆتا، قەلێكی كێوی بەئاسمانە لەكاتی فڕیندا، خۆی ئەكێشێت بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جی ئێم سی و لە شوێنی دانیشتنەكانی دواوە دەگیرسێتەوە.

پۆلیسی شاری بارنسڤێڵ بە میدیاكانی ویلایەتەكەی ڕاگەیاندووە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە سەلامەتە، وێرای ئەوەی كەمێك بەھۆی پریشكی شوشەی پێشەوە بریندار بووە. وتیشی "شوفێرەكان دەبێت لەم وەرزی كۆچی باڵندەیەدا بەئاگابن".

ئاشكرایكردووە: قەلە كێوییەكە لە كورسی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە گیرساوەتەوە بە پارچە پارچەبووی.

836 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 11:24:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ