هەواڵ
سەرۆك كۆمار رۆڵی به‌ریتانیای بەرزنرخاند
 ئاڕاستە

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ١٥|٤|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە لیام فۆكس وەزیری دەوڵەتی به‌ریتانی بۆ كاروباری بازرگانی نێودەوڵەتی و شاندی یاوەری.

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا لە بوارە جیاجیاكاندا بەتایبەت بواری بازرگانی و ئابووری و پێویستی فراوانكردنی ئەو پەیوەندییانە كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکات.

سەرۆك كۆمار رۆڵی به‌ریتانیای بەرزنرخاند بەتایبەتی لە جەنگی دژ بە تیرۆر، هاوكات دووپاتیشی كردەوە له‌ پێویستی دەرفەتی وەبەرهێنان و بەشداریكردنی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لە بنیادنانەوەی شارە ئازادكراوەكان.

لەلای خۆیەوە وەزیری كاروباری بازرگانی به‌ریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ عێراق لە زۆربەی بوارەكاندا، هه‌روه‌ها باسی له‌ هەوڵەكانی شانیشینی یەكگرتووی به‌ریتانیاش كرد بۆ پتەوكردنی هاریكاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 3:28:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ