هەواڵ
20 تۆمه‌تباری مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە
لە بەیاننامەیەكدا ،فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا  20  تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە  تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر .
لەبەیاننامەكەیدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ڕایگه‌یاندوه‌، هێزە ئەمنییەكانی عیراق  دوو كەسیان لەناوچەی قودس و بەلەدیات لە بەغدا دەستگیركردووە كە تاوانی بازرگانیكردن و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەریان كردووە و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریشیان پێگیراوە. 
هەروەك ئاماژەی بەوەشكردووە" لیوای 45ی فیرقەی  یانزدە  بەگوێرەی ماددەی 405 ی تایبەت بە تاوانی كوشتن، ژنێكیان دەستگیركردووە كە بەشداریكردبوو لەتاوانی كوشتن و شاردنەوەی بكوژەكان لەشاری سەدر لەگەڵ دەستگیركردنی دوو دز كە بڕێكی زۆر كەلوپەل و پارەی دزراویان پێبوو.  
هاوكات هێزە ئەمنییەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، 12 تۆمەتباری تریان  لەناوچەی بەتاوین-ی شاری بەغدا دەستگیركردووە  كە لەنێویاندا 9 ژنیان تێدابووە  و   تاوانی بازرگانیكردنیان بەمرۆڤەوە ئەنجامداوە.
 لە هەردوو ناوچەی زەعفەرانییە و پردی دیالەش دوو تۆمەتباری تر دەستگیركراون كە تاوانی رفاندن و كوشتنی هاوڵاتیانیان ئەنجامدابوو
1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 2:35:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ